×

MyTeacher

پڕۆژەی مامۆستاکەم (My Teacher)
www.myteacher.krd
بە دروشمی (فێرببە لە هەموو کات و شوێنێکدا) دەستمان پێکرد .
پڕۆژەی مامۆستاکەم قوتابخانەیەکی ئۆنلاینە پێکهاتووە لە کۆمەڵێکی زۆر خولی فێرکاری لە هەموو بوارە جیاوازەکاندا،هاوکارە بۆ فێربوون و وەرگرتنی زانست و زانیاری بەشێوازێکی ئاسان و خێرا.
لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە دەستمان پێکرد و لەوکاتەوە پلانمان بۆ داناوە و گەڕانی تەواومان بۆ کردووە بۆ ئەوەی ئەو خولانەی کە هەڵیاندەبژێرین خولی تایبەت و جیاوازبن .
بەهاوکاری مامۆستا تایبەت و ئاست بەرزەکانمان توانیومانە سەدەها خولی جیاواز جیاواز لە بوارە جیاواز جیاوازەکاندا وەک (گەشەپێدانی مرۆیی ، تەندروستی ، هونەری ، پەروەردەیی ، وەرزش ، ...) تۆماربکەین .
پڕۆژەی مامۆستاکەم هاوکاری هەموو کەسێک دەکات لە هەربوارێکدا خواستی فێربون و شارەزایی هەیە ، بە شێوازێکی ئاسان بە ئۆنلاین خولێک هەڵبژێرێت و هاوکات لە دوای تەواوبونی خولەکە تاقیکردنەوە ئەنجام بدات و بڕوانامەش وەربگرێت .
پڕۆژەی مامۆستاکەم باوەڕی وایە هیچ سنورێک نییە بۆ فێربوون ،
هەر لەم باوەڕەوە دەڵێین : کەواتە هەموو چین و توێژێک دەتوانن مامۆستاکەم بە مامۆستای خۆیان بزانن ،
بە هاوکاری مامۆستاکەم :
• فێرخوازان دەتوانن ئاستیان بەرزتر بکەنەوە .
• مامۆستایان زیاتر بەرەو پێش بچن .
• هەموو چین و توێژێک ئاستی زانیاری بەرزبکاتەوە .
پڕۆژەی مامۆستاکەم چۆن کاردەکات ؟
ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشنەکانی مامۆستاکەم بەشێوازێکی زۆر ئاسان لەسەر هەموو ئامێرێک کاردەکەن ، وە هەموو فێرخوازان دەتوانن هەژماری تایبەت بەخۆیان دروستبکەن و لەدوای چوونە ژورەوە بۆ ناو پڕۆژەکە دەتوانن هەموو خولەکان ببینن ،
هەرفێرخوازێک خواستی بەشداری کردنی هەبوو لە خولێکدا ئەوا دەبێت هەژمارەکەی بە کارتێکی تایبەت مامۆستاکەم پڕبکاتەوە و خولەکەی پێ بکڕێت .
ئەمانەو چەندین خزمەتگوزاری تریش بە شێوازێکی خێرا و ئاسان وە بە کەمترین نرخ بەردەستە بۆ فێرخواز.
...............................................


مایتیچەر چۆن بەکاردێنی

پرۆژەی #مامۆستاکەم myteacher
کۆرسەکانی فێربوون بە شێوەیەکی زۆر ئاسان و نرخێکی زۆر هەرزان دەخاتە بەردەستی فێرخواز
____________________________________
هەر کارتێکی مایتیچەر بە ١٢ هەزار دینارە و تەنها بەم کارتە دەتوانێت چەندین کۆرس بکڕێت، بۆنموونە ئەگەر خوێندکاربێ بەیەک کارت دەتوانێت هەموو وانەکانی پۆلی ١٢ بکاتەوە
کە کۆرسەکان پێک هاتوون لە تەواوی مەنهەج بە ڤیدیۆی تایبەت بە #مامۆستاکەم لەلایەن مامۆستا و ڕاهێنەری بەتواناوە
لەگەڵ مەلزەمەو مەنهەجی مامۆستای کۆرسەکە ئەگەر مەلزەمەی هەبێت
وە لە کۆتایی هەربەشێک تاقیکردنەوەی ٢٠ نمرەیی ئەلیکترۆنی هەیە و لە کۆتایی کۆرس تاقیکردنەوەی ١٠٠ نمرەیی هەیەو هەموو تاقیکردنەوەکانیش دەکرێت دووبارە و چەند بارە بکرێنەوە و پرسیار دەگۆڕێت
.......................
فێرخواز ئەکاونتێکی تایبەت بەخۆی درووست دەکات لە ماڵپەڕی www.myteacher.krd بەهۆی ئیمەیڵێک یان فەیسبووکەوە ، دواتر دەتوانێت بەهۆی پڕکردنەوەی کارتی تایبەت بە #myteacher ەوە باڵانسی ئەکاونتەکەی پڕ بکاتەوە بەپێی کڕینی هەر کۆرسێک بەشێک لە باڵانسەکەی دەڕوات
_______________________
بۆ زانیاری دەربارەی خۆتۆمارکردن سەردانی بەشی هاوکاری بکەن لە ماڵپەڕی مایتیچەر
بۆ زانیانی ناونیشانەکانی کارت فرۆشتن سەردانی بەشی بریکارەکان بکەن